News Ticker

Menu

Browsing "Older Posts"

Browsing Category "مۆبایل"

بلاكبێری به‌فه‌رمی مۆبایلی Motion ی ڕاگه‌یاند

Saturday, March 24, 2018 / No Comments

ئه‌م مۆبایله‌ له‌چینی مامناوه‌نده‌ و دوو سیمه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌رده‌ست ده‌بێ له‌ مۆبایله‌كانی بلاكبێری، پاتریه‌‌كه‌ی 4000 مللی ئه‌مپێره‌ كه‌ گه‌وره‌ترینه‌ له‌مێژووی ئه‌و كۆمپانیایه‌، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ئاو IP67 بۆ ئاو و ته‌پوتۆز.
مۆبایله‌كه‌ ڕوونمای LCD به‌قه‌باره‌ی 5.5 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ جامێك كه‌ دژی شوخت و شكانه‌، به‌ پڕۆسێسه‌ری سناپدڕاگۆن 625 كارده‌كات وبیرگه‌ی كاتی 4 گێگایه‌ و پشتگیری بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا  Quick Charge™ 3.0 ده‌كات.
مۆبایله‌كه‌ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید نۆوگاتی له‌سه‌ره جێگیركراوه‌ و ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌ندرۆید ئۆریۆ به‌رز ده‌كریته‌وه‌.


ئه‌یسوس مۆبایلی ZenFone 4 Max به‌ پاتری 5000 مللی ئه‌مپێر ڕاگه‌یاند

/ No Comments


ئه‌م مۆبایله‌ له‌چینی مامناوه‌نده‌ به‌ڵام به‌پاترییه‌كی زۆر گه‌وره‌ كه‌ به‌شی دوو ڕۆژ به‌كارهێنانت ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ڕكابه‌ری كردنی كۆمپانیاكانی تری مۆبایله‌ بۆئه‌و مۆبایله‌كانی كه‌نرخیان له‌ 350 دۆلار كه‌متره‌.
پاتری ئه‌م مۆبایله‌ش دوو هێنده‌ی پاتری مۆبایله‌كانی تره‌ به‌نزیكه‌یی. پڕۆسێسه‌ره‌كه‌شی سناپدڕاگۆن 430 یه‌ له‌گه‌ڵ بیركه‌ی كاتی 3 گێگا و بیرگه‌ی ناوه‌كی 32 گێگا ناتوانرێ زیاد بكرێ به‌هۆی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی.
مۆبایله‌كه‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ باشه‌ جگه‌ له‌ پڕۆسێسه‌ره‌كه‌ی و ده‌رچه‌ی یوئێس بی بچووكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كامێرای پشته‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه‌ و به‌ده‌رچه‌یه‌كی فراوان و كامێرای پێشه‌وه‌شی 8مێگاپێكسڵه‌.
ڕوونماكه‌شی 5.5 ئینجه‌ له‌جۆری LCD ، وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید نۆوگاتی له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌ و ته‌نها به‌ 230 دۆلار ده‌فرۆشرێ، به‌ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و سپی و زێڕی به‌رده‌سته‌.


مۆبایلی ڤیڤۆ ڤی 7

/ No Comments


ئه‌م مۆبایله‌ بۆ ئه‌وانه‌ باشه‌ كه‌ حه‌ز به‌ وێنه‌ی سێڵفی ده‌كه‌ن چونكه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 24 مێگاپێكسڵه‌ و هه‌مان مۆبایلی V7+ كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو به‌ڵام ئه‌مه‌یان نرخی هه‌رزانه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیشی زۆر باشن.
مۆبایلی  V7 ڕونماكه‌ی FullViewه‌ كه‌زۆربه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی داگیركردووه‌ ته‌نانه‌ت ته‌نیشته‌كانیشی گرتوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو سیمه‌ و بیرگه‌ی ده‌ره‌كیش وه‌رده‌گرێت.
قه‌باره‌ی ڕوونماكه‌ی 5.7 ئینجه‌ به‌ مه‌ودای 18:9 و به‌ڕوونی 1440*720 پێكسڵ له‌جۆری LCD. كۆمپانیاكه‌ پڕۆسێسه‌ری سناپدڕاگۆن 450ی هه‌شت ناوكی به‌كارهێناوه‌ له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی 4 گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی 32 گێگابایت .
له‌پشته‌وه‌ كامێرایه‌كی 16 مێگاپێكسڵی هه‌یه‌ و له‌پێشه‌وه‌ش كامێرایه‌كی 24 مێگاپێكسڵ. مۆبایله‌كه‌ ئه‌ندرۆید نۆوگاتی 7.1ی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ به‌ ڕووكاری Funtouch 3.2 و به‌پاتریه‌كی 3000 مللی ئه‌مپێری كارده‌كات.
مۆبایله‌كه‌ به‌نرخی 300 دۆلار ده‌فرۆشرێ به‌هه‌ردوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و زێڕی به‌رده‌سته‌.

مۆبایلی گوگڵ پێكسڵ 2

Sunday, February 18, 2018 / No Comments


وه‌شانی دووه‌می مۆبایله‌كان پێكسڵ كه‌وته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵێك تابه‌تمه‌ندی تازه‌ و تایبه‌ت به‌و مۆبایله‌ كه‌ گوگڵ سه‌رپه‌رشتی دروست كردنی كردووه‌. یه‌كێك له‌جیاكه‌ره‌وه‌كان ئه‌م مۆبایله‌ كامێراكه‌یه‌تی كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی لایه‌نی ڕه‌قه‌كاڵای به‌هێزه‌ نه‌رمه‌كاڵایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو پشتگیری ده‌كات كه‌ وێنه‌كان به‌ره‌ و جوانیه‌كی بێ وێنه‌ ده‌به‌ن.

تایبه‌تمه‌دیه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:

گوگڵ پێكسڵ 2:
ڕونما 5 ئینج به‌ڕوونی FHD
پڕۆسێسه‌ر سناپدڕاگۆن 835
بیرگه‌ی كاتی 4 گێگا
بیرگه‌ی ناوه‌كی 64\128 گێگا
كامێرای سێڵفی 8 مێگاپێسڵ
كامێرای دواوه‌ 12 مێگاپێسڵ
پاتری 2700 مللی ئه‌مپێر/كاتژمێر
وه‌گه‌ڕخه‌ر ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0
په‌نجه‌مۆره‌ و دژه‌ ئاوه‌ IP67
ڕه‌نگه‌كان سپی، ڕه‌ش، شین



گوگڵ پێكسڵ ئێكس ئێڵ 2:

ڕونما 6 ئینج به‌ڕوونی QHD

پڕۆسێسه‌ر سناپدڕاگۆن 835
بیرگه‌ی كاتی 4 گێگا
بیرگه‌ی ناوه‌كی 64\128 گێگا
كامێرای سێڵفی 8 مێگاپێسڵ
كامێرای دواوه‌ 12 مێگاپێسڵ
پاتری 3520 مللی ئه‌مپێر/كاتژمێر
وه‌گه‌ڕخه‌ر ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0
په‌نجه‌مۆره‌ و دژه‌ ئاوه‌ IP67
ڕه‌نگه‌كان ڕه‌ش و سپی، ڕه‌ش

زۆرترین چاوەڕوانی بۆ مۆبایلەکانی چارەگی یەکەمی 2018

Tuesday, February 13, 2018 / No Comments


ئێمە لەسەروبەندی کردنەوەی پێشانگای ئێم دەبڵیو سین بۆ ۲۰۱۸ کە لەکۆتایی مانگی دوو دەست پێدەکات، کە زۆرترین مۆبایل تێیدا ڕادەگەیەنرێ و باشترینەکان لەئاسمانی پێشانگا دەدرەوشێنەوە، بێگومان سامسونگ گەلاکسی ئێس ۹ ئاشکرا دەکات، هەندێک کۆمپانیاش پاشی دەخەن بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ یان کۆتایی ساڵ. ئێستاش زۆرترین چاوەڕوانی بۆ پێنج مۆبایل دەخەینە ڕوو.
یەکەم:
گەلاکسی S9
کە دەنگۆی زۆری لەسەرە و وێنەشی بڵاوبۆتەوە و لەوانەشە ببێتە گرانترین مۆبایلی سامسونگ تا ئێستا.
دووەم:
ئێڵ جی G7
وابڕیارە لەناوەڕاستی مانگی سێ بکەوێتە بازاڕەوە بەبیرگەی کاتی 6GB
هەریەک لەمۆبایلەکانی LG G7 و هواوەی P20 دوا دەخرێ بەهۆی گەلاکسی S9
سێیەم:
مۆتۆڕۆلا Moto G6
چوارەم:
نۆكيا 9
واپێشبینی دەکرێ کە ڕوونماکەی بێ چوارچێوە بێت و 4 كامێراشی لەدواوە هەبێت.
پێنجەم:
وەن پڵەس 6
ڕەنگە ئەمجارە دیزاینەکەی زۆر بەدڵی بەکارهێنەران بێت.









کۆمپانیای Meizu مۆبایلی Meizu M6s بڵاوکردەوە

/ No Comments


ئەم مۆبایلە پەنجەمۆرەکەی لەتەنیشیەتی و لەگەڵ دوگمەی کوژانەوەی دایناوە لەماوەی 0.2 چرکە دەبێتەوە. یەکەم مۆبایلیشە پڕۆسێسەری سامسونگ Exynos 7872 ی شەش ناوکی بەکاردێنێ، کەدوو ناوکی Cortex-A73 بەلەرەلەری 2.0 گێگاهێرتز هەروەها چوار ناوکی Cortex-A53 بەلەرەلەری 1.6 گێگاهێرتز کاردەکات، هەروەها کارتی ڕوونمای Mali-G71 MP3 لەسەرە، لەگەڵ بیرگەی کاتی 3گێگا، بیرگەی ناوەکی 32 و 64 گێگا.
ڕێژەی ڕوونماکەی 18:9، بەقەبارەی 5.7 ئینج بەکوالیتی HD+ (1440 × 720 پێکسڵ)، بەهێزکراوە بەڕوونمای 2.5D.
کامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێکسڵ لەگەڵ چارەسەرکردنی ڕووخسار ، بەڵام کامێرای پشتەوە 16 مێگاپێکسڵ و دەرچەی هاوێنە f/2.0 و بەفلاش بەستراوەتەوە. ڕووکاری دەرەوەشی کانزایە.



سیستەمی کارکردنی Flyme 6.2، پاتری 3000 ملی ئەمپێر، لەگەڵ باراویکردنەوەی خێرا 18 وات، بەستراو بە USB-C، بەڵێنیشی داوە بارگاوی کردنەوەی 30% لە 15 خولەک و 52% لەنیو کاتژمێر.
سەبارەت بەنرخەکەشی ئەوا 155 دۆلار بۆ 32 گێگاو 186 دۆلار بۆ وەشانی 64 گێگا، ڕەنگەکانی ڕەش و سیلڤەرو زێڕی و شین بەردەستە.





دەنگۆیەکان لەسەر مۆبایلی داهاتووی هواوی P11

/ No Comments

بیروڕایەکان زۆربەیان لەسەر ئەوەن کە دەیەوێ شتێکی وەک ئایفۆن ئێکس دروست بکات، لەمیش باشتر بیکات بەتایبەت ناسینەوەی ڕووخسارو زیرەکی دەستکرد کەئێستا هواوی لەزیرەکی دەستکرد هەنگاوی باشی ناوەو پڕۆسێسەرە نوێیەکەی پشتگیریەکی باشی زیرەکی دەستکرد دەکات و لەزۆربەی کۆمپانیاکان لەپێشترە.
لەشتە دیارەکانیش گوایە کامێرای پشتەوەی دەبێتە سیانی !
جا 20MP یان 40MP دەبێت.
پێشەوەش 24MP دەبێت...
هەموو تایبەتمەندیەکانیش لەخوارەوە بەزمانی ئینگلیزی دامناوە ، بۆیەش نەمکردۆتە کوردی چونکە شتەکان دڵنیا نین و گرنگی زۆریان نیە.
سوپاس بۆ ئەو کاتەی پێتان بەخشیم و تاکۆتایی خوێندوتانەوە.

SIM Card Support
: Dual, (Optional Single Sim)Network Band
: GSMGSM 2G Bands
: GSM 850, GSM 900, GSM 1800, GSM 1900GSM 3G Bands
: HSDPA 850, HSDPA 900, HSDPA 1900, HSDPA 2100GSM 4G Bands
: LTE 700, LTE 1900, LTE 900, LTE 1700, LTE 850, LTE 2600, LTE 1800, LTE 800, LTE 2100, LTE 2300Operating System
: AndroidOS Version
: Android 8.0 (Oreo), (EMUI)Chipset
: HiSiliconProcessor
: Octa Core Processor
Memory
Internal Memory
: 64 GB, 128 GBRAM Size
: 6 GB, 4 GBMemory Card Slot
: MicroSD, (Use Sim 2 Slot)Memory Support
: Up to 256 GB
Body & Design
Form Factor
: Full touch BarWeight
: 138g, (Unofficial)Sensors
: Proximity Sensor, Accelerometer, Compass, Ambient Light, G-Sensor, Gyro, Fingerprint, Hall EffectDedicated Keys
: Volume, Power, Fingerprint KeyDevice Security
: Device Password Lock, Device Pattern Lock, Slide Lock, PIN code Lock, Face Unlock, Voice Unlock, Fingerprint Unlock
Screen & Display


Display Type
: AMOLED Capacitive Touch Screen, (Bezel-Less Display)Screen Protection
: Corning Gorilla Glass, (3D Curved Glass)Display Colors
: 16.7M ColorsPixel density range
: 400 to 500 ppi, (~439 ppi Pixel Density)Screen Resolution
: 2160 x 1080 pixelsDisplay Size
: 5.5 InchAspect Ratio
: 18:9Multi Touch Support
: Up to 10 Fingers
Call Management
Voice Recognition
: YesRingtone or Alert Type
: Vibration, MP3 ringtones, WAV
Camera & Features


Primary Camera
: 40 MP, (Triple Cameras)Camera Flash LED
: Dual-LED Flash, (Dual Color Flash)Front Camera
: 24MP, (Expected)Front Camera Flash
: YesGeo-Tagging
: YesHd Video-Recording
: With 2160p (4K)Camera Zoom
: Digital Zoom, (5x Hybrid Zoom)TV Output
: With Wireless ConnectionVideo Quality
: 2160p 30 FPSPanorama
: YesCamera Features
: Touch focus, PDAF Sensor, Gesture Shot, Laser Auto Focus, Voice Capture, Face Beauty, Burst Mode, HDR, Video Stabilisation, Smile detection, Face Detection, Low Light Mode, Leica Camera,OIS Sensor,3D Facial Detection,Pro Night Mode,Pro AI Camera Assist
Multimedia (Audio / Video)


Loudspeaker
: YesAudio Format
: ASF, AAC+, OGG, FLAC, MIDI, WMA, M4A, MP3, AMR, AAC, WAV, eAAC+Video Format
: 3GP, H.263, H.264, MKV, MOV, AVI, xVID, WMV, FLV, MP4, H.2653.5mm Headphone Jack
: YesFM Radio
: Yes
Data Connectivity & Internet
GPRS
: With GPRSEDGE
: With EDGEData Speed
: HSPA plus, LTEBrowser Name
: Google Chrome BrowserWiFi Support
: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac, DLNA,Dual Band (2.4GHz + 5GHz)Hot Spot
: YesBluetooth Support
: Bluetooth 5.0, With BLEUSB-Support
: Type-C USB, (Reversible Connector)USB OTG Support
: YesNFC (Near Field Communication)



مۆبایلێك هه‌مموی ڕوونمابێت ته‌نها؟

/ No Comments


سامسونگ بەنیازی مۆبایلێکە ڕوونماکەی لەسەرەوە کەرت بێ. بۆ شوێنی کامێراو هەستەوەر، واتا چوارچێوەکە بەتەواوی ناهێڵێ و هەمووی تەرخان دەکات بۆ ڕوونماکەی (شاشە). چونکە تەنها کامێرای پێشەوە ڕێگرە لەنەمانی چوارچێوەی مۆبایل ، هەنگاوێکی باشە بەو بۆنەیەشەوە هەواڵێکیش هەیە کامێراش ببێتە بەشێک لەڕوونما  وەک چۆن پەنجەمۆر بووە بەشێک لەڕوونما. گوگڵیش خەریکی شتێکی وایە و کۆمپانیایەکیشی تایبەت بەو بوارە کڕیوەتەوەو لەوانەیە لەداهاتوویەکی نزیک ئەم تەکنەلۆژیایەش ڕووناکی ببنێت