ئه‌یسوس مۆبایلی ZenFone 4 Max به پاتری 5000 مللی ئه‌مپێر ڕاگه‌یاند
ئه‌م مۆبایله له‌چینی مامناوه‌نده به‌ڵام بهپاترییهكی زۆر گه‌وره كه به‌شی دوو ڕۆژ به‌كارهێنانت ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ڕكابه‌ری كردنی كۆمپانیاكانی تری مۆبایله بۆئه‌و مۆبایله‌كانی كه‌نرخیان له 350 دۆلار كه‌متره.
پاتری ئه‌م مۆبایله‌ش دوو هێنده‌ی پاتری مۆبایله‌كانی تره به‌نزیكه‌یی. پڕۆسێسهرهكهشی سناپدڕاگۆن 430 یه له‌گه‌ڵ بیركهی كاتی 3 گێگا و بیرگه‌ی ناوه‌كی 32 گێگا ناتوانرێ زیاد بكرێ به‌هۆی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی.
مۆبایله‌كه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه باشه جگه له پڕۆسێسهرهكهی و ده‌رچه‌ی یوئێس بی بچووكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كامێرای پشته‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه و بهدهرچهیهكی فراوان و كامێرای پێشه‌وه‌شی 8مێگاپێكسڵه.
ڕوونماكهشی 5.5 ئینجه له‌جۆری LCD ، وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید نۆوگاتی له‌سه‌ر جێگیر كراوه و ته‌نها به 230 دۆلار ده‌فرۆشرێ، به‌ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و سپی و زێڕی به‌رده‌سته.
No Comment to " ئه‌یسوس مۆبایلی ZenFone 4 Max به پاتری 5000 مللی ئه‌مپێر ڕاگه‌یاند "