تۆیۆتا یاریدەدەری دەنگی ئەلێکسا لەئۆتۆمبێلەکانی بەکاردێنێت
لەدرێژەی نمایشەکانی پێشانگای سێس ئەمجارە تۆیۆتای یابانی ڕایگەیاند کە ئەمساڵ لەهەندێک ئۆتۆمبێلەکانی تەکنەلۆژیای دەنگی ئەلێکسای سەر بەکۆمپانیای ئەمازۆن بەکاردێنێت. ئەمەش بۆ ئەوەی یارمەتی شوفێر بدەن لەپێداویستیەکانی وەکو پێکردنی ڕادیۆ و فایلی دەنگی و زانینی ئاڕاستەکانی شەقام و زانینی کەش و هەواو کۆنتڕۆلکردنی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە. هەروەها پێکردنی ئۆتۆمبێل و لایت و قفڵی دەرگاکان، تۆیۆتاش بەڵێنی داوە کەلە داهاتوویەکی نزیک زۆر تایبەتمەندی تری بۆ زیاد دەکەن.
Share This:
-
Prevoiusکۆمپانیای دێڵ لاپتۆپێکی گۆڕاوی نمایشکرد
-
Next
No Comment to " تۆیۆتا یاریدەدەری دەنگی ئەلێکسا لەئۆتۆمبێلەکانی بەکاردێنێت "