News Ticker

Menu

Latest Post

Entertainment

Business

Technology

Lifestyle

Sports

Recent Posts

ئه‌پڵ ماك بوك پڕۆ

Sunday, March 25, 2018 / No Comments


ئه‌پڵ سێ جۆری له‌م لاپتۆپه‌ نوێیه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانیانه‌:

جۆری 13 ئینج:

2.3 گێگاهێرتز پرۆسێسه‌ری دوانه‌ییه‌ له‌ نه‌وه‌ی حه‌وته‌م
پڕۆسێسه‌ره‌كه‌ی ئینتێڵه‌ له‌جۆری كۆڕئای 5
توربۆ بوسته‌ تا 3.6 گێگاهێرتز
بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری پی سی ئای ئێس ئێس دی 128 گێگا
بیرگه‌ی كاتی 8 گێگا كه‌ 2133 گێگاهێرتزه‌
كارتی ڕونمای له‌جۆری ئینتێڵ ئایریس پله‌سه‌ 640
دوو ده‌رچه‌ی سه‌نده‌ربۆڵت 3 ی هه‌یه‌


جۆری 13 ئینجله‌گه‌ڵ ته‌چ پاد و ته‌چ ئایدی:

3.1گێگاهێرتزپرۆسێسه‌ری دوانه‌ییه‌ له‌ نه‌وه‌ی حه‌وته‌م
پڕۆسێسه‌ره‌كه‌ی ئینتێڵه‌ له‌جۆری كۆڕئای 5
توربۆ بوسته‌ تا 3.5گێگاهێرتز
بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری پی سی ئای ئێس ئێس دی 256 گێگا
بیرگه‌ی كاتی 8 گێگا كه‌ 2133 گێگاهێرتزه‌
كارتی ڕونمای له‌جۆری ئینتێڵ ئایریس پله‌سه‌ 650
دوو ده‌رچه‌ی سه‌نده‌ربۆڵت 3 ی هه‌یه‌


جۆری 15 ئینج:

2.8 گێگاهێرتز پرۆسێسه‌ری كواد‌كۆڕ‌ له‌‌نه‌‌وه‌ی حه‌وته‌م
پڕۆسێسه‌ره‌كه‌ی ئینتێڵه‌ له‌جۆری كۆڕئای 7
توربۆ بوسته‌ تا 3.8 گێگاهێرتز
بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری پی سی ئای ئێس ئێس دی 256 گێگا
بیرگه‌ی كاتی 16گێگا كه‌ 2133 گێگاهێرتزه‌
كارتی ڕونمای له‌جۆری ڕادیۆن پڕۆ 2 گێگا
سێ ‌ده‌‌رچه‌‌ی سه‌نده‌ربۆڵت 3 ی هه‌یه‌




تێلێگرام X لەژێر پەرەپێدان دایە

/ No Comments


وەشانێکی نوێی ئەپی تێلێگرام لەڕێگایە لەژێر ناوی Telegram X کە لەسفرەوە بنیات دەنرێتەوە. واتا بەکۆدێکی نوێ دەست بە دروست کردنی دەکرێت و هەرچی هەڵەو کەم و کوڕی هەبووە لەم وەشانە تەواو نوێیە چاکی دەکەن و هەوڵ دەدەن زۆر خێراتر و گونجاوتری بکەن بۆ بەکارهێنان.


ئێستا ئەندامی تایبەتم ( Pro Momber ) لەماڵپەڕی تۆڕمیکس

/ No Comments


بەهۆی ناساندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکس بە بەکارهێنەرێکی زۆر، هەروەها چالاکیم لەناو تۆڕەکە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئەو تۆڕە سوپاسنامەیەکیان بۆ ناردم لەگەڵ دیاری ئەندامی تایبەت کە چەندین تایبەتمەندیم پێ دەبەخشێت لەوانە هەژمارەکەم لای هەموو بەکارهێنەران بەدیار دەکەوێت و ڕۆژانە دەتوانم بابەتێک سپۆنسەر بکەم.

ئەوەش سوپاسنامەکەیان:

سڵاو ئه‌م كاته‌ت باش 
پیرۆزه‌ به‌ هۆی چالاكی به‌ڕیزتان له‌ تۆڕمیكس له‌ هێنانی ئه‌ندامان و بڵاوكراوه‌ و چاڵاكیت له‌ تۆڕمیكس بڕیارماندا به‌ پێدانی پله‌ی ئه‌ندامی تایبه‌ت و پاكێجی زێڕین به‌ به‌ڕیزتان به‌ خۆڕایی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو.

له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پاكێجی زیڕین بریتین له‌.
به‌هێزكردنی بڵاوكراوه‌
به‌هێزكردنی لاپه‌ڕه‌
ئه‌ندامه‌ تایبه‌ته‌كان
بینینی سه‌ردانكه‌رانی لاپه‌ڕه‌ی كه‌سی

به‌ چالاك مانه‌وه‌ی به‌ریزتان له‌ تۆڕه‌كه‌مان خۆشحاڵین و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازیت
بێگومان تۆڕه‌كه‌مان كه‌سانی وه‌ك به‌ریزتی بیرناچێت و خزمه‌تی زیاتر ئه‌كات به‌ به‌شداربووان و به‌ تایبه‌تی كه‌سانی وه‌ك به‌ریزتان.

له‌ كاتی هه‌بوونی پرسیار یان كێشه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندامی تایبه‌ت ئه‌توانن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌

كاتێكی خۆش
تۆڕمیكس

لاپتۆپی HP Elitebook ی

Saturday, March 24, 2018 / No Comments



تایبه‌تمه‌ندیه‌كان:

پڕۆسێسه‌ر:  Intel Core i7  2.7GHz
بیرگه‌ی كاتی:  8 گێگا

بیرگه‌ی ناوه‌كی:  128گێگا له‌جۆری ئێس ئێس دی

بیرگه‌ی ڕوونما:  Nvidia GeForce GTX 960M

قه‌باره‌ی ڕوونما:  12.5 ئینج

ڕوونماكه‌ی له‌مسه‌ و 

نرخ: به‌كارهاتوو  620 دۆلار






بلاكبێری به‌فه‌رمی مۆبایلی Motion ی ڕاگه‌یاند

/ No Comments

ئه‌م مۆبایله‌ له‌چینی مامناوه‌نده‌ و دوو سیمه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌رده‌ست ده‌بێ له‌ مۆبایله‌كانی بلاكبێری، پاتریه‌‌كه‌ی 4000 مللی ئه‌مپێره‌ كه‌ گه‌وره‌ترینه‌ له‌مێژووی ئه‌و كۆمپانیایه‌، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ئاو IP67 بۆ ئاو و ته‌پوتۆز.
مۆبایله‌كه‌ ڕوونمای LCD به‌قه‌باره‌ی 5.5 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ جامێك كه‌ دژی شوخت و شكانه‌، به‌ پڕۆسێسه‌ری سناپدڕاگۆن 625 كارده‌كات وبیرگه‌ی كاتی 4 گێگایه‌ و پشتگیری بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا  Quick Charge™ 3.0 ده‌كات.
مۆبایله‌كه‌ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید نۆوگاتی له‌سه‌ره جێگیركراوه‌ و ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌ندرۆید ئۆریۆ به‌رز ده‌كریته‌وه‌.


ئه‌یسوس مۆبایلی ZenFone 4 Max به‌ پاتری 5000 مللی ئه‌مپێر ڕاگه‌یاند

/ No Comments


ئه‌م مۆبایله‌ له‌چینی مامناوه‌نده‌ به‌ڵام به‌پاترییه‌كی زۆر گه‌وره‌ كه‌ به‌شی دوو ڕۆژ به‌كارهێنانت ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ڕكابه‌ری كردنی كۆمپانیاكانی تری مۆبایله‌ بۆئه‌و مۆبایله‌كانی كه‌نرخیان له‌ 350 دۆلار كه‌متره‌.
پاتری ئه‌م مۆبایله‌ش دوو هێنده‌ی پاتری مۆبایله‌كانی تره‌ به‌نزیكه‌یی. پڕۆسێسه‌ره‌كه‌شی سناپدڕاگۆن 430 یه‌ له‌گه‌ڵ بیركه‌ی كاتی 3 گێگا و بیرگه‌ی ناوه‌كی 32 گێگا ناتوانرێ زیاد بكرێ به‌هۆی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی.
مۆبایله‌كه‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ باشه‌ جگه‌ له‌ پڕۆسێسه‌ره‌كه‌ی و ده‌رچه‌ی یوئێس بی بچووكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كامێرای پشته‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه‌ و به‌ده‌رچه‌یه‌كی فراوان و كامێرای پێشه‌وه‌شی 8مێگاپێكسڵه‌.
ڕوونماكه‌شی 5.5 ئینجه‌ له‌جۆری LCD ، وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید نۆوگاتی له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌ و ته‌نها به‌ 230 دۆلار ده‌فرۆشرێ، به‌ڕه‌نگه‌كانی ڕه‌ش و سپی و زێڕی به‌رده‌سته‌.


مۆبایلی ڤیڤۆ ڤی 7

/ No Comments


ئه‌م مۆبایله‌ بۆ ئه‌وانه‌ باشه‌ كه‌ حه‌ز به‌ وێنه‌ی سێڵفی ده‌كه‌ن چونكه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 24 مێگاپێكسڵه‌ و هه‌مان مۆبایلی V7+ كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو به‌ڵام ئه‌مه‌یان نرخی هه‌رزانه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیشی زۆر باشن.
مۆبایلی  V7 ڕونماكه‌ی FullViewه‌ كه‌زۆربه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی داگیركردووه‌ ته‌نانه‌ت ته‌نیشته‌كانیشی گرتوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو سیمه‌ و بیرگه‌ی ده‌ره‌كیش وه‌رده‌گرێت.
قه‌باره‌ی ڕوونماكه‌ی 5.7 ئینجه‌ به‌ مه‌ودای 18:9 و به‌ڕوونی 1440*720 پێكسڵ له‌جۆری LCD. كۆمپانیاكه‌ پڕۆسێسه‌ری سناپدڕاگۆن 450ی هه‌شت ناوكی به‌كارهێناوه‌ له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی 4 گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌كی 32 گێگابایت .
له‌پشته‌وه‌ كامێرایه‌كی 16 مێگاپێكسڵی هه‌یه‌ و له‌پێشه‌وه‌ش كامێرایه‌كی 24 مێگاپێكسڵ. مۆبایله‌كه‌ ئه‌ندرۆید نۆوگاتی 7.1ی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ به‌ ڕووكاری Funtouch 3.2 و به‌پاتریه‌كی 3000 مللی ئه‌مپێری كارده‌كات.
مۆبایله‌كه‌ به‌نرخی 300 دۆلار ده‌فرۆشرێ به‌هه‌ردوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و زێڕی به‌رده‌سته‌.