Browsing "Older Posts"
Browsing Category
"ماڵپه‌ڕ"
بەهۆی ناساندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکس بە بەکارهێنەرێکی زۆر، هەروەها چالاکیم لەناو تۆڕەکە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئەو تۆڕە سوپاسنامەیەکیان بۆ ناردم لەگەڵ دیاری ئەندامی تایبەت کە چەندین تایبەتمەندیم پێ دەبەخشێت لەوانە هەژمارەکەم لای هەموو بەکارهێنەران بەدیار دەکەوێت و ڕۆژانە دەتوانم بابەتێک سپۆنسەر بکەم.
ئەوەش سوپاسنامەکەیان:
سڵاو ئه‌م كاته‌ت باش
پیرۆزه به هۆی چالاكی به‌ڕیزتان له تۆڕمیكس له هێنانی ئه‌ندامان و بڵاوكراوه و چاڵاكیت له تۆڕمیكس بڕیارماندا به پێدانی پله‌ی ئه‌ندامی تایبه‌ت و پاكێجی زێڕین به به‌ڕیزتان به خۆڕایی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو.
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پاكێجی زیڕین بریتین له.
به‌هێزكردنی بڵاوكراوه
به‌هێزكردنی لاپه‌ڕه
ئه‌ندامه تایبه‌ته‌كان
بینینی سه‌ردانكه‌رانی لاپه‌ڕه‌ی كه‌سی
به چالاك مانه‌وه‌ی به‌ریزتان له تۆڕه‌كه‌مان خۆشحاڵین و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازیت
بێگومان تۆڕه‌كه‌مان كه‌سانی وه‌ك به‌ریزتی بیرناچێت و خزمه‌تی زیاتر ئه‌كات به به‌شداربووان و به تایبه‌تی كه‌سانی وه‌ك به‌ریزتان.
له كاتی هه‌بوونی پرسیار یان كێشه سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی تایبه‌ت ئه‌توانن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه
كاتێكی خۆش
تۆڕمیكس
دوێنێ پەیجەکەیانم بەرچاو کەوت و یەکسەر چوومەناویەوەو سەیرم کرد هەر بەڕاستی ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتییەو وەک هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر فەیسبوک و ئینستاگرام و تویتەر، منیش خۆم تۆمار کرد. چونکە وەک هەر تۆڕێکی تر ەبێت خۆت تۆماربکەی تا بتوانی خزمەتگوزاریەکانی بەکاربهێنی. سەرەتا ناوی بەکارهێنەر و ئیمێڵ و وشەی تێپەڕ دەنوسی و پاشان ناوێک بۆ هەژمارەکەت لەو تۆڕە دەنوسی و یەکسەر دەچیتە ناو ماڵپەڕەکەو بەئاسانی دەتوانی بابەت بڵاو بکەیەوەو هاوڕێ زیاد بکەی وەکو هەر تۆڕێکی تر.هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم و دەستی ماندوبوونیان دەکوشم.
ئەوەش بەستەری هەژمارەکەم:
سەرەتا سوپاس بۆ ئێوە یەکە بەیەکەتان کە لەگەڵم بوون هانتان دام پشتگیریتان کردم بەهەموو شێوەیەک تا دەگات بەلایک و کۆمێنت و پرسیارەکانتان، کە بوونە مایەی هاندان و پشتگیریەکی باش بۆ ڕێگا سەختەکەم. هەردەم چاکەی هەموو لایەکم لەبیرە، هەر قۆناغێکیش بۆ مرۆڤ واتای خۆی هەیە. ئێستاش قۆناغێکی نوێ لە ژیانم هاتۆتە پێش بە خۆشحاڵیەوە بوومەتە نووسەر لەسایتی http://kitn.net لەمەودوا بابەت لەو سایتە ناوازەیە بڵاو دەکەمەوە. هیوادارم بتوانم بەردەوامی بەکارەکانم بدەم و خزمەتێکی باش بە خوێنەرانی کورد بکەم لەسەر ئاستێکی فراوانتر.
یەکەم ڤیدیۆ کە گەیشتە یەک ملیار هەرایەکی گەورەی نایەوەو گوگڵ داوەتی کرد‌و لەئەمریکا چەندین ئاهەنگی بۆ ڕێکخرا.
کەچی ئێستا ئەو کارتۆنە ژمارەی بینینەکانی گەیشتە دوو ملیار‌و حەفت سەد ملیۆن ! بۆتە شتێکی ئاسایی چونکە زیاتر لەچەند ڤیدیۆیەک گەیشتونەتە ئەو ژمارەیە، لەسێ ملیار زیاتریشم بینیوە، بەڵام چوار ملیارم نەبینیوە. لەداهاتووش زۆر زیاتر دەبێ چونکە خەڵک زیاتر سەیری ڤیدیۆ لەئینتەرنێت دەکات نەک تیڤی، ڕێژەی داونلۆدیش کەمبۆتەوە چونکە هیچ کەسێک ناتوانێ ئەو ڕێژە زۆرەی ڤیدیۆ لای خۆی بهێڵێتەوە.
کۆمپانیای BAMTech Media کە ئێستا بەشێکە لەکۆمپانیای دیزنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ئەپڵ و سامسونگ ( کێڤن سوینت )ی کردە جێگری سەرۆکی کۆمپانیاو بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا، بۆ ئەوەی ڕکابەری کۆمپانیای نێتفلێکس بکات لەخزمەتگوزاری ڤیدیۆیی.
بەمەش چیتر دیزنی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ نێتفلێکس درێژناکاتەوەو لەمەودوا لەخزمەتگوزرای پەخشی خۆی بڵاویدەکاتەوە کە بۆ 2019 ئامادە دەبێت.
لەیەک ڕۆژدا بەبەهای 25 ملیار دۆلار کاڵای فرۆشتووە !!سایتی Alibaba ی چینی تەنها لەڕۆژێکدا کەتایبەتی کردووە لەهەموو ساڵێک یەک ڕۆژ داشکانی گەورە دەکات ، توانیویەتی بای 25 ملیار کاڵا بفرۆشێ.
دروست كردنی تایه بۆ ئۆتۆمبێلێك كه به‌خێرایی 1600 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك بڕوات له شته زۆر ئه‌سته‌مه‌كانه !له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوس ده‌یڤد رۆبنسن له بی بی سی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه پرۆژه‌ی ( ئێس ئێس سی ) كه كۆمپانیای بله‌دهاند جێ به‌جێ ی ده‌كات هه‌وڵ ده‌دات كۆسپی به‌رده‌م دیزاین كردن چاره‌سه‌ر بكات.ئۆتۆمبێلێك به‌و خێراییه بڕوات كه له فیشه‌كی چه‌كیش خێراتره ده‌بێ چ ویل و تایه‌یه‌كی هه‌بێت ! وه‌ده‌بێ له‌سه‌ر چ ڕێگایه‌ك بڕوات تا پێویستی به پێچ نه‌بێ ؟ !!! .... بیابانی ( هاكسین بان )ی باشوری ئه‌فریقیا درێژترین رێره‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی كه ژیانی تێدا نه‌بێ و تا چاو بڕوانی ته‌نها خۆڵ ده‌بینی كه رۆژ ووشكی كردووه‌و وه‌كو مافورێكی لێ كردووه. به‌ڵام كاتێك كه به خێرایی 1600كم ده‌ڕۆی له كاتژمێرێك بچوكترین به‌زر نزمی كاره‌ساتی لیده‌كه‌وێته‌وه.خێراییه‌كه زۆر زۆره ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر به‌ردێكی بچوكیشدا بڕۆیت وا هه‌ست ده‌كه‌ی فیشه‌كێكیان لێ داویت. وه‌كو ماك شابمانی گه‌وره ئه‌ندازیاری كۆمپانیای بله‌دهاند باس ده‌كات.به‌رهه‌مهێنانی تایه‌كی دژه فشه‌ك یه‌كیكه له رووبه‌رووبونه‌وه‌كان كه شابمان تووشی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خیراترین چوارچێوه ( ویل ) له مێژوودا.ئه‌و پرۆژه‌یش درێژكراوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه بوو كه توانی به‌ربه‌ستی ده‌نگ ببڕێ به‌خێرایی 1200كم ! له‌ساڵی 1997. هیچ هه‌وڵێكیش سه‌كه‌وتوو نه‌بوو بۆ زیادكردنی ئه‌و خێراییه.له‌سه‌ر ده‌سته‌كه پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و مادده‌یه بدۆنه‌وه كه توانای به‌رگه گرتنی ئه‌و خێراییه‌ی هه‌یه، بۆ دروست كردنی تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه، كاتێك كه به‌هه‌موو خێراییه‌كه‌ی خۆی ده‌ڕوات ئه‌وا تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌سووڕێته‌وه به ڕێژه‌ی 10500 جار له خوله‌كێك ، له‌كاتێكدا له چوارچێوه‌كه‌ی هێزێكی كێشكردن دروست ده‌بێ كه یه‌كسانه به 5500 ئه‌وه‌نده‌ی هێزی كێشكردنی زه‌وی.ده‌سته‌كه‌ش كه له 130 كه‌س پێكهاتووه ڕووبه‌رووی گه‌رده‌لولی بیابان و پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاكه خاوێن بكه‌نه‌وه له وورده به‌رد كه ئه‌مه‌ش به‌س نیه بۆ خۆ پاراستن له بوونی وورده به‌رد بۆیه هه‌ڵده‌ستن به‌تیكه‌ل كردنی زانستی بیركاری و تاقیكردنه‌وه ماددیه‌كان.شابمان ده‌ڵێ هه‌ستاین به تێكه‌ل كردنی چه‌ند مادده‌یه‌ك تا له‌كۆتاییدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه مادده‌ی ئه‌له‌منیۆم كه خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دژواریانه بگرێ كه دێنه ڕێ ی.له‌كاتی لێخورین به‌و خێراییه تایه مه‌تاتیه‌كان لێك هه‌لده‌وه‌شێنه‌وه‌و به‌رگه ناگرن بۆیه ده‌بێ چوارچێوه‌كان ( ویل ) به رووتی بن . له سه‌ره‌تادا چوارچێوه‌كانیان به تیژی دروست كرد له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی ( ڤی ) به‌ڵام ئه‌وه ده‌بووه هۆی هه‌ڵكۆڵینی زه‌وی و خۆڵ و به‌ردێكی زۆری په‌رش و بڵاوده‌كرد كه به مادده ئه‌له‌منیۆمه‌كه ده‌كه‌وت. بۆیه هه‌ستان به چاك كردنی به‌شێوه‌یه‌كی وا دروستیان كرد كه نه‌بێته هۆی هه‌ڵ كۆڵینی زه‌وی.هه‌روه‌ها شتێكی تر به‌زونزمی ڕێگاكه كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ست كردن به خواری ڕێگاكه له‌كاتی لێخوڕین كه ئه‌مه‌ش بچوكترین به‌رزی هه‌بێ ئۆتۆمبێله‌كه تووشی له‌رزینێكی زۆر ده‌كات. هه‌ست به بێزاری ده‌كه‌ی. ئه‌مه‌شیان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ تا چاره‌سه‌ر بكرێ.شتێكی تریش ماوه ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی چوارچێوه‌كانه ( ویل - ئیتار ) زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه تا پله‌ی 90 سیلیزی. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌وایه‌ی پێچه‌وانه دێت یه‌كسانه به نیوه‌ی خێرایی ده‌نگ و به‌ریه‌ككه‌وتنی ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی ئه‌و گه‌رمیه.پاش چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و شتانه ده‌سته‌كه هیوا خوازن كه بتوانن تاقیكردنه‌وه به ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ن له‌به‌ریتانیا به خێراییه‌ك بگاته 320كم له ناوه‌راستی ساڵی داهاتوو . پاشان بیگوازنه‌وه بۆ بیابانی هاكسكین بان له باشووری ئه‌فریقیا ، كه كه بتوانن خیراییه‌كه بگه‌یه‌ننه 1600كم.تكایه هه‌ر كه‌سێك بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی بكات تا هه‌وڵ و ماندووبونم به خۆڕایی نه‌ڕوات .... سوپاس
وه‌رگێرانی به ده‌ست كارییه‌وه:احمد سعید له‌ك.سه‌رچاوه: بی بی سی

