Browsing "Older Posts"
Browsing Category
"ئینته‌رنێت"
بەهۆی ناساندنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆڕمیکس بە بەکارهێنەرێکی زۆر، هەروەها چالاکیم لەناو تۆڕەکە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئەو تۆڕە سوپاسنامەیەکیان بۆ ناردم لەگەڵ دیاری ئەندامی تایبەت کە چەندین تایبەتمەندیم پێ دەبەخشێت لەوانە هەژمارەکەم لای هەموو بەکارهێنەران بەدیار دەکەوێت و ڕۆژانە دەتوانم بابەتێک سپۆنسەر بکەم.
ئەوەش سوپاسنامەکەیان:
سڵاو ئه‌م كاته‌ت باش
پیرۆزه به هۆی چالاكی به‌ڕیزتان له تۆڕمیكس له هێنانی ئه‌ندامان و بڵاوكراوه و چاڵاكیت له تۆڕمیكس بڕیارماندا به پێدانی پله‌ی ئه‌ندامی تایبه‌ت و پاكێجی زێڕین به به‌ڕیزتان به خۆڕایی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو.
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پاكێجی زیڕین بریتین له.
به‌هێزكردنی بڵاوكراوه
به‌هێزكردنی لاپه‌ڕه
ئه‌ندامه تایبه‌ته‌كان
بینینی سه‌ردانكه‌رانی لاپه‌ڕه‌ی كه‌سی
به چالاك مانه‌وه‌ی به‌ریزتان له تۆڕه‌كه‌مان خۆشحاڵین و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ئه‌خوازیت
بێگومان تۆڕه‌كه‌مان كه‌سانی وه‌ك به‌ریزتی بیرناچێت و خزمه‌تی زیاتر ئه‌كات به به‌شداربووان و به تایبه‌تی كه‌سانی وه‌ك به‌ریزتان.
له كاتی هه‌بوونی پرسیار یان كێشه سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی تایبه‌ت ئه‌توانن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه
كاتێكی خۆش
تۆڕمیكس
فەرموو لەم بەستەرەی خوارەوە خێرایی ئینتەرنێتەکەت بزانە، لەکاتێک تاقیبکەوە کەخەڵک زۆر لەسەر هێڵ نەبن چونکە کاتە قەرەباڵغەکان بێگومان ئینتەرنێت خاوە. وێنەکەش ئینتەرنێتی خۆمە.
دوێنێ پەیجەکەیانم بەرچاو کەوت و یەکسەر چوومەناویەوەو سەیرم کرد هەر بەڕاستی ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتییەو وەک هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر فەیسبوک و ئینستاگرام و تویتەر، منیش خۆم تۆمار کرد. چونکە وەک هەر تۆڕێکی تر ەبێت خۆت تۆماربکەی تا بتوانی خزمەتگوزاریەکانی بەکاربهێنی. سەرەتا ناوی بەکارهێنەر و ئیمێڵ و وشەی تێپەڕ دەنوسی و پاشان ناوێک بۆ هەژمارەکەت لەو تۆڕە دەنوسی و یەکسەر دەچیتە ناو ماڵپەڕەکەو بەئاسانی دەتوانی بابەت بڵاو بکەیەوەو هاوڕێ زیاد بکەی وەکو هەر تۆڕێکی تر.هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم و دەستی ماندوبوونیان دەکوشم.
ئەوەش بەستەری هەژمارەکەم:
1- له كاتی پركردنه‌وه بالانس به پاكێجی (15000 دینار) بڕی (8 گێگابایت) بۆ خزمه‌ت گوزاری ئامێری (MIFI) و بڕی (18 گێگابایت) بۆ خزمه‌ت گوزاری (سمارت فۆن). وه‌هه‌روه‌ها (Whatsapp وViber) به‌خۆراییه.2- له‌كاتی پركردنه‌وه بالانس به پاكێجی (39000 دینار) ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) تاوه‌كو (100 گێگابایت) بۆ خزمه‌ت گوزاری (سمارت فۆن) و (60 گێگابایت) بۆ خزمه‌ت گوزاری (MIFI)، جگه‌له‌مه سوودمه‌ند به به‌كارهێنانی خزمه‌ت گوزاری (Fasttv) نوێ كه زیاتر له( 200 چه‌ناڵ) ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نوێترین فیلم و نوێترین زینجیره‌كان. وه‌هه‌روه‌ها (Whatsapp وViber) به‌خۆراییه.
3- له‌كاتی پركردنه‌وه بالانس به پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) تاوه‌كو (300 گێگابایت) بۆ هه‌ردوو خزمه‌ت گوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌ت گوزاری (MIFI)، جگه‌له‌مه سوودمه‌ند به به‌كارهێنانی خزمه‌ت گوزاری (Fasttv) نوێ كه زیاتر له (200 چه‌نه‌ڵ) ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نوێترین فیلم و نوێترین زینجیره‌كان. وه‌هه‌روه‌ها (Whatsapp وViber) به‌خۆراییه.
ئه‌م ئۆفه‌ره شوێنی هه‌موو ئۆفه‌ره‌كانی پێشوو ده‌گرێته‌وه.
لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو هاوڕێیەکی فەیسبوک پرسیارێکی سەبارەت بەئیمێڵی یاهو لێکردم منیش لەمێژبوو بەکارم نەهێنابوو دەبوایە لەچۆنیەتی شتێک دڵنیاببمەوە، بۆیە ماڵپەڕی یاهوم کردەوە و ویستم داخل بم بەڵام نەمتوانی پاش هەوڵدانێکی زۆر توانیم بیکەمەوە و لەگەڵ ژمارەی مۆبایلیش بەستمەوەو لەفەوتان ڕزگارم کرد. یادگاری زۆر خۆشم لەگەڵی هەیە و یەکەم ئیمێڵە کەدامناوە و لەزۆرترین شوێن بەکارمهێناوە، ئەوە ڕووداوێکی زۆر خۆش بوو منی گەڕاندەوە سەردەمی زێڕین.
چاوەڕوانی شتە سەیرەکە بن
سەرەتا سوپاس بۆ ئێوە یەکە بەیەکەتان کە لەگەڵم بوون هانتان دام پشتگیریتان کردم بەهەموو شێوەیەک تا دەگات بەلایک و کۆمێنت و پرسیارەکانتان، کە بوونە مایەی هاندان و پشتگیریەکی باش بۆ ڕێگا سەختەکەم. هەردەم چاکەی هەموو لایەکم لەبیرە، هەر قۆناغێکیش بۆ مرۆڤ واتای خۆی هەیە. ئێستاش قۆناغێکی نوێ لە ژیانم هاتۆتە پێش بە خۆشحاڵیەوە بوومەتە نووسەر لەسایتی http://kitn.net لەمەودوا بابەت لەو سایتە ناوازەیە بڵاو دەکەمەوە. هیوادارم بتوانم بەردەوامی بەکارەکانم بدەم و خزمەتێکی باش بە خوێنەرانی کورد بکەم لەسەر ئاستێکی فراوانتر.
لینۆس تۆڕڤاڵدز "Linus Torvalds" ڕەخنەی لەچۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی ئاسایشی Meltdown/Spectre کرد بەتایبەتی چارەسەرەکەی کۆمپانیای ئەنتڵ کە چارەسەرەکە خودکار نیە بەڵکو بەکارهێنەر دەبێ خۆی چالاکی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی کۆمپیوتەرو ئامێرەکان.ئەوەش ڕوونە کە Meltdown / Spectre لە بەرنامە تێکدەرەکانە (ڤایرۆس و هاوشێوەکانی) کە ماوەیەکە سەری هەڵداوەو تووشی پڕۆسێسەرەکان دەبێت کە ڕێگە بەدروستکەرانی ئەو بەرنامە تێکدەرانە دەدات کەهەموو زانیاری و وشە نهێنیەکانی بەکارهێنەر بەئاسانی بۆ خۆیان ببەن.
یەکەم ڤیدیۆ کە گەیشتە یەک ملیار هەرایەکی گەورەی نایەوەو گوگڵ داوەتی کرد‌و لەئەمریکا چەندین ئاهەنگی بۆ ڕێکخرا.
کەچی ئێستا ئەو کارتۆنە ژمارەی بینینەکانی گەیشتە دوو ملیار‌و حەفت سەد ملیۆن ! بۆتە شتێکی ئاسایی چونکە زیاتر لەچەند ڤیدیۆیەک گەیشتونەتە ئەو ژمارەیە، لەسێ ملیار زیاتریشم بینیوە، بەڵام چوار ملیارم نەبینیوە. لەداهاتووش زۆر زیاتر دەبێ چونکە خەڵک زیاتر سەیری ڤیدیۆ لەئینتەرنێت دەکات نەک تیڤی، ڕێژەی داونلۆدیش کەمبۆتەوە چونکە هیچ کەسێک ناتوانێ ئەو ڕێژە زۆرەی ڤیدیۆ لای خۆی بهێڵێتەوە.